ساغكردنه‌وه‌؛ رێگاى شێلادزێ – بارزان نه‌گیراوه‌

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

به‌رگرى شارستانى شێلادزێ داخرانى رێگاى سه‌ره‌كى شێلادزێ بارزان ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت له‌ناو شێلادزێش هیچ ماڵێك ئاو نه‌چۆته‌ ناو ماڵه‌كه‌ى.

دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆى بارابارینێكی زۆره‌وه‌ رێگاى سه‌ره‌كى شێلادزێ – بارزان داخراو، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ و وتیشی رێگاكه‌ زۆر ئاساییه‌.

تەمەر عه‌بدوڵا، بەرێوبەری بەرگری شارستانی شێلادزێ بۆ 964ـی وتى “ئەم دەنگۆیە رەتدەکەینەوە کە دەڵین بەهۆی لافاوەوە رێگای شێلادزێ بۆ بارزان گیراوە، هیچ راستییه‌ک بۆ ئەم هەواڵە نییە”‌

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌ ئێستا خۆى و بەڕێوه‌بەری ناحیەی شێلادزی لە رێگادان و بەرده‌وام ده‌گه‌ڕێن و چاوێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن وتیشی “لە سنوورى ناحیەکە رێگاکە هاتووچۆی پێدەکرێت و هیچ کێشەیه‌کی نییە”.

تەمەر عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شی وت، كه‌ تا ئێستا هیچ ماڵێک لە تەواوی سنووری ناحیەی شێلادزێ ئاو نەچووەتەوە ژوورەوەیان تەنها هەندێک ماڵ ئاو لەبەر حەوشیان کۆبۆتەوە، وتیشی “تیمەکانی بەرگری شارستانی شێلادزێ بەردەوام کاری خۆیان دەکه‌ن و لە ئامادەباشیدان” .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ساغكردنه‌وه‌؛ رێگاى شێلادزێ – بارزان نه‌گیراوه‌