لۆگۆی یه‌كێتیی تێنسی كوردستان
کچان لە دهۆک یاری تێنس دەکەن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، لە شاری دهۆک پاڵەوانێتی كراوه‌ی تێنس بۆ کچان دەستپێدەکات، نزیکەی ٣٠ یاریزان لە ناوچە جیاجیاکانەوە بەشدار دەبن، بە قسەی بەرپرسان.
بڕیارە پاڵەوانێتییەکە سێ رۆژ بخایەنێت و تێیدا کچانی تەمەن ١٠، ١٢، ١٤ و ١٦ ساڵ لەگەڵ پێشکەوتووان بەشدار بن.
رۆسته‌م ره‌سوول، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تێنسی كوردستان به 964+ وت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاڵهوانێتییەکە دەستپێدەکات و نزیکەی ٣٠ یاریزان بەشدار دەبن.
وابڕیارە یارییه‌كان له یاریگاكانی یانه‌ی دهۆك و په‌یمانگای وه‌رزشی دهۆك بەڕێوەبچن بەپێی ستانداردەکانی ئەو یارییە.
“هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی یاریی تێنس له پاڵهوانێتییهكدا جێبه‌جێ ده‌كرێن” سه‌رۆكی یه‌كێتیی تێنسی كوردستان وای وت.
ئه‌مه سێیه‌م پاڵه‌وانێتی و پێشبركێی یاریی تێنسه، كه ئه‌مساڵ له لایه‌ن یه‌كێتیی تێنسی كوردستانه‌وه ساز ده‌كرێت.