دوای نیوەڕۆ خۆتان بۆ بارانی بە لێزمە ئامادە بکەن

964+

فەرمان سادق

بەشی پێشبینی رایدەگەیەنێت کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانی بە لێزمە و تاوە باران لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دەبارێت و خێرایی با بۆ دوو هێندە زیاتر بەرز دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 12.4.2023

کەش/بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکان بەردەوامى هەیە، بار انی بە لێزمە و هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.

لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەڕین ماوەى دابارینى تا کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و ئێوارە بەشێوەى لێزمە باران و تاوە بارانى بەهێز دەبێت.

لە ئێوارەدا سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کرکووک بارانى بە لێزمە و بەهێز دەبێت.

زۆرترین بارانى پێشبینیکراو لە شەودا لەسەر ناوچەکانى بەرزنجە، پێنجوێن، قەرەداغ، دەربەندیخان و ئیدارەى گەرمیان و کەلار و کفرى دەبێت.

بە گشتى ئەمڕۆ خێراى با لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ چالاک دەبێتەوە بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا.

پلەکانی گەرما/ بە نزیکەى (2-3) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە دوێنێ.
خێراى با / مامناوەند بۆ چالاک (20 – 40) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7– 9) کم دەبێت. لەشوێنەکانی دابارین کەمتر دەبێ بۆ (6-7) کم.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی پێنجشەممە 13.4.2023  

کەش/شەپۆلى بارانبارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان ناوە ناوە باران بارینى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە.

هەندێک کات ئاسمان هەر هەورى دەبێت, ئەگەرى تەزرە بارین هەیە بە هۆى نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما.

پلەکانی گەرما/ بە گشتی نزم دەبێتەوە بە ( 3-4 ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 25) کم/ک.

ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17پلەى سیلیزى
کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى