لێدانەکەی زیدان لە ماتیرازی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ماتیرازی: ئه‌وه‌ی له نێوان من و زیدان روویدا هیچ نه‌بوو
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌و لێدانه‌ی زیدانی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به كه‌له له سینگی ماتیرازیی یاریزانی ئیتالی دا له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2006، هێشتا جێی قسه وباسه و ماتیرازی قسه‌ی دیكه‌ی له باره‌وه ده‌كات.
ماتیرازی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ Italian Football TV، هۆكاری رووداوه‌كه‌ی باس كرد و ده‌ڵێت، زیدان به منی وت، درێسه‌كه‌ی خۆمت ده‌ده‌مێ، منیش وتم نا، خوشكه‌كه‌تم ده‌وێ، بۆیه گه‌ڕایه‌وه و لێیدام.
ماتیرازی به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت، “ئه‌و شه‌ڕه جنێوه‌ی نێوان من و زیدان، سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕه جنێوانه‌ی له خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا یاریزانان به یه‌كتری ده‌ده‌ن، هه‌ر هیچ نییه”.
له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2006، زیدان به كارتی سوور ده‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ی له ماتیرازی دا و هاوكات ئیتالیا نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.