ساغکردنەوە

ئایا وەرگرتنی زانیاری لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکان بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەیە؟


فەهمی نەبی

چەند رۆژێکە لە قوتابخانەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە، ئەو زانیاریانەی لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکان لە فەرمانبەران و مامۆستایان داوا دەکرێت، گوایە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەیە، 964 بەدواداچوونی کرد بۆ راستی و دروستی ئەو بابەتە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ 964 وتی “ئەو دەنگۆیانە هیچی راست نین، وەرگرتنی ئەو زانیاریانە رێکارێکە، پەروەردەکان ساڵانە ئەنجامی دەدەن”.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکان داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران کراوە زانیاری لەبارەی ساڵی خزمەت، ناسنامە، ژمارەی منداڵ و چەند زانیاریەکی دیکە بهێنن، ئەمەش دەنگۆی لای مامۆستایان دروستکردوە، گوایە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەیە.