محەمەد گۆران لەگەڵ عەدنان درجال. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یاریزانێکی دەربەندیخان گەیشتە هەڵبژاردەی عێراق
964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
محەمەد گۆران ئەحمەد، یاریزان لە فێرگەی تۆپی پێی دەربەندیخان گەیشتە ریزی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق.
فێرگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بڵاوی كرده‌وه، یاریزانی فێرگه‌كه‌یان محه‌مه‌د گۆران به‌هۆی ئاستی به‌رزییه‌وه، بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق كراوه.
یانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، “پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بە دوو قۆناغ تاقیكردنه‌وه بۆ هەڵبژاردەی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق کرا لە شارەکانی سلێمانی و به‌غدا، یاریزان محه‌مه‌د گۆران ئه‌حمه‌د، یاریزانی قوتابخانەکەمان بە فەرمی بوو بە یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق.
فێرگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م پێشهاته به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی فێرگه‌كه‌یان ده‌زانن و ده‌ستخۆشی له راهێنه‌ران و ستافی مه‌شقی فێرگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا