شاكیرا بەشداری مۆندیال ناکات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا – هەولێر
شاکیرا، گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی داوای لێبوردنی کردووە بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر، له كاتێكدا بڕیار بوو وه‌ك گۆرانیبێژی سه‌ره‌كی به‌شداری بكات.
ماڵپەڕی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەسەر زاری رۆژنامەنوسێکی نزیک لە شاکیرا بڵاویکردووەتەوە، کە داوای لێبوردنی له رێكخه‌رانی مۆندیالی تۆپی پێی ٢٠٢٢ كردووه.
پێشتر بڕیاربوو شاكیرا به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه بكات، به‌ڵام وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هۆكارێکی تایبەتی خۆی، ناتوانێت به‌شداربێت.
چاوەڕێدەکرێت، گۆرانیبێژی لوبنانی میریام فارس بڕگه‌ی به‌شداریكردنی شاكیرا له ئاهه‌نگی مۆندیال قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
شاكیرای كۆڵۆمبی، یه‌كێكه له ناودارترین گۆرانیبێژه‌كانی جیهان، له ٢٠١٠ گۆرانی فه‌رمی مۆندیالی ئەفریقای باشوری وت به ناوی “واكا واكا” کە بەمە زیاتر بەناوبانگ بوو.