"هیچ زیانێكی گیانی نەبوو"

ئاگرەكەی كەمپی كەبەرتوو كۆنترۆڵكرا

964+
زەید كۆچەر- دهۆك

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە كەمپی كەبەرتوو سنوری پارێزگای دهۆک كەوتەوە

پەیامنێری تۆڕی 964 زانیاری دەستكەوتوە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و  قەبارەی زیانەكان تا ئێستا دیار نییە،

ئاگرەكە لەلایەن دانیشتوانی كەمپەكەوە بە ئاو بەتانی كوژێنراوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی هەبووە.

پەیوەندیمان بە بەرگری شارستانی دهۆكەوە كرد، دەڵێت نازانین هۆكارەكەی چییە و كاردەكەن بۆ ئەوەی بەزوترین كات بگەنە كەمپەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵبكەن، دواتریش لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەكۆڵنەوە.

تۆڕی 964 دەزانێت چوار كۆگا و سێ چادر سوتاون، زیان بەرچەند چادر و شوێنی دیكە كەوتووە بەڵام زیانەكان زۆرنین

كەمپی كەبەرتوو دەكەوێتە سنوری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆك، بۆ ئاوارە ئێزدیەكان دروستكراوە، زیاتر لە دوو هەزار ئاوارەی تێدایە.