هەواڵەکان
سه‌رۆكی هه‌رێم: ئێران ده‌ڵێت به هه‌ڵه بۆردومانی پێشمه‌رگه كراوه
ژووری هەواڵ
. ئێران دانی به‌وه‌داناوه، به هه‌ڵه بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه و بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵێنیانداوه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پێشمه‌رگه له سنووری خه‌لیفان بریندار بوون، ته‌ندروستییان به‌ره‌و باشی ده‌چێت و به‌پێی زانیارییه‌كانی 964 هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نەماوە.
لە وەزەنەی هەورامان بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە شاخێک داڕما و مۆتیڵێکی تەختی زەوی کرد و هیچی بەسەر هیچەوە نەما، ئەوەی باشە كەسی تێدا نەبووە و بێ زیانی گیانی بوو.
قایمقامی سلێمانی بە وەكالەت دەڵێت، هاوڵاتیان با خەمی پارەی مۆلیدەیان نەبێت، كە لای خاوەن مۆلیدەكان دەمێنێتەوە و دەڵێت، دەیكەین بە لیستێك و بە مۆلیدەكان هەڵیدەواسین”، هەروەها روونیكردەوە كێشەی غاز تاڕادەیەكی زۆر چارەسەر بووە.