مامۆستایەکی ئاینی و گەنجێکی تووشبووی داون بە یەکەوە وتار دەدەن
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لە ناحیەی کەڵەکی قەزای بەردەڕەش، مەلا عوسمان و بەسام، بەیەکەوە وتار بۆ خەڵکی دەدەن.لە یەکێک لە وتارەکاندا، مەلا بەسام زۆر بە گەرمی باسی مردن دەکات و لەتاوگەرمی وتارەکەی فرمێسک دەبارێنێت،
مەلا عوسمان دەیەوێت ، دەستبە وتاربکات، بەڵام بەسام دەرفەتی نادەت و قسەکانی پێدەبڕێت و درێژە بەقسەکانی خۆی دەدات.بەسام، گەنجێکی 38 ساڵانە و زۆرحەزی لە وتاردان و بوون بە مامۆستای ئاینییە، خەڵکی ئەو دەوروبەرەش ، بە هەموو تەمەنەکانیان، زۆریان لە دڵا شرینە و دەست لە ملی دەکەن و هاوکاری دەکەن.ماوەی ساڵێک زیاترە، هەردووکیان ، بەیەکەوە عەسران وتار دەدەن و دادەنیشن و بەخەندە و قسەوە باسی دین و قیامەت بۆ خەڵکی دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی