حکومەت کێشەی زەوییە سندووقییەکانی هەولێر و سۆران چارەسەر دەکات

+964

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە سندووقییەکان دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە سندووقییەکانی هەولێرو سۆران دا.

“لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و خەڵكی كەمدەرامەت، گرفتی ئەو زەوییانەی بە زەویی سندووقی ناسراون، چارەسەر كران”، وەزارەتی شارەوانی وادەڵێت.

ماوەی چەندین ساڵە، هاوڵاتیانی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران و شارەوانییەكانی دەوروبەری شاری هەولێر، داوا دەكەن گرفتی زەویی سندووقییان بۆ چارە بكرێت.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی  شارەوانی هاتووە، رێكارە یاساییەكانی تەواو کراون، ئەو “بڕیارەش لە بەرژەوەندی خەڵكی كەمدەرامەتە”.