دیمه‌نێك له گردبوونه‌وه‌كه... فۆتۆ: 964+
پاسەوانه بێ پشتوپه‌ناكانى كه‌ركوك موچه‌یان پێ‌نادرێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
پاسەوانی قوتابخانەکانی کەرکوک داوای دامەزراندن بە شێوەی هەمیشەیی یا گرێبەستی وه‌زاری ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن ئه‌و پاسه‌وانانه‌ى پشتوپه‌نایان نیيه، تا ئێستا موچه‌یان پێنه‌دراوه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممە 10.4.2023 بەشێک لە پاسەوانی قوتابخانەکان لە بەردەم بینای پەروەردەی کەرکوک دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و داواکارن بکرێن بە گرێبەستی وه‌زاری یان به هەمیشەیی دابمه‌زرێن.
بە وتەی پاسەوانه‌كان، تێیاندایە زیاتر لە حه‌وت ساڵە پاسەوانی قوتابخانەن، بەڵام تا ئێستا هیچ موچەیەکیان پێنەدراوە.
عەباس جیهاد پاسەوانی یەکێک لە قوتابخانەکان بە 964ـى وت، نزیكه‌ى هه‌زارو 700 پاسەوانن، ده‌شڵێت “ژمارەیەکی زۆرمان بە واستە و پێدانی بڕە پارە له‌و قوتابخانانه دانراون، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی بۆ دامه‌زراندن لێمان وه‌رگیراوه پێنج تا شه‌ش هه‌زار دۆلار بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، 70 پاسەوان هیچ واسته‌یه‌كیان نه‌بووه، بۆیه تا ئێستا هیچ مووچه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه.
وتیشى “هه‌شت ساڵه پاسەوانی قوتابخانەیه‌كم، مامەڵیان بۆمان کرد کە بکرێین بە گرێبەست، بەڵام هیچیان بۆمان نەکرد و تا ئێستا یەک دینارمان نەدراوەتێ”.
964 ده‌زانێت، كه چەند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، دەستەی دەستپاکیی عێراق بە فەرمی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردی کەرکوک به سێیەم پەروەردە دێت بۆ گەندەڵی لەسه‌ر ئاستی عێراقدا.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن