لە ئاسایشی راپەڕینەوە هەلیکار دەڕەخسێندرێت
964+
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین 10 هەلی کاری جۆراوجۆر رادەگەیەنێت و لە رێگەی سیڤییەوە بە شێوەی گرێبەست دادەمزرێن.
ئیدارەی راپەڕین لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، کە ئاسایشی راپەڕین لە چەند بوارێکدا هەلیکاری راگەیاندووە و پێویستیان بە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو هەیە.
هەلیکارەکان خۆی لەم بەشانەدا دەبینێتەوە، ئاسایشی ئینتەرنێتی، بەشی کۆمپیوتەر، شیکارکردنی داتا، بەدەمەوە چوونی رووداو و گرافیک دیزاینەر.
لە بڵاوکراوەکەشدا هاتووە، شارەزایانی ئەو بوارانە لە رۆژانی 10 تا 13ی نیسان دەتوانن سیڤییەکانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە رانییە.
ئەوەش هاتووە، داواکار دەبێت نیشتەجێی سنووری ئیدارەی راپەڕین بێت و رۆژی چاوپێکەوتن لە رێگەی ژمارە مۆبایلەوە ئاگادار دەکرێنەوە.