هه‌ینی له‌ سلێمانی شمشێربازییه‌

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا – هه‌ولێر

ئەم هەینییه‌ی دێته‌وە، پاڵەوانێتی یاری شمشێربازی یانه‌كانی كوردستان له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت بە بەشداری زیاتر لە ١٠ یانەی كوڕان و كچان.

سه‌ركۆ حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی یه‌كێتیی شمشێربازیی كوردستان به‌ +964ی راگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی ١٨ی ئه‌م مانگه‌، پاڵه‌وانێتی شمشێربازی بۆ یانه‌كانی كوردستان رێك ده‌خه‌ن و به‌شداریكردن تێیدا به‌ شێوه‌یه‌كی كراوه‌ ده‌بێت.

به‌ پێی زانیارییەکان، پااڵەوانێتیەکە بۆ كوڕان و كچانه‌، كاتژمێر ٩ی به‌یانی له‌ كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌ركۆ حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد، پێشبینیی ده‌كات زیاتر له‌ ١٠ یانه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك و دهۆك به‌شداریی بكه‌ن.

لە پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وە‌ یه‌كه‌م پاڵەوانێتی شمشێربازییه‌ له‌ ئاستی هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت.