هەموو جورەکانی بەنزین لە دهۆک 150 بۆ 200 دینار دابەزیوە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
نزیکەی حەفتەیەکە نرخی به‌نزین بە هەرسێ جۆرەکانی 150 بۆ 200 دینار دابەزیوە، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک مژدەی زیاتر هاتنە خوارەوەی نرخی به‌نزین دەداتە شوفێران.
ئەحمەد جەمال، بەڕێوەبەری ئه‌مباره‌كان و تاقیگە لە به‌نزیخانەی مەتین ئویڵ لە شاری دهۆک بە 964ـى وت “نزیکەی هەفتەیەکە هەموو جۆرەکانی به‌نزین بە رێژەی 150 بۆ 200 دینار لەسەر هەر لیترێک دابەزیوە، ئێستا به‌نزینی جۆری محەسەن پێشتر بە هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 975 دینار، سۆپەریش پێشتر بە هه‌زارو 250 تا هەزار 400 دینار بوو ئێستا لە نێوان هەزار و 200 بۆ هەزار 100 دینارە، به‌نزینى عادیش پێشتر تا 900 دینار رۆیشتبوو، ئێستا نرخه‌كه‌ى بووەتە 815 دینار”.
“دابەزینی نرخی دولار و باسی دابه‌شكردنى به‌نزین له‌لایه‌ن حکومەتی عێراق به 450 دینار لەهەرێمی کوردستانیش، ئەم دوو هۆکارە کاریگەری زۆر کردووەتە سەر دابەزینی نرخی پانزین” ئەحمەد جەمال وای وت.
عەبدولسەمەد تێلی، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی و وزە لە ئەنجۆمەنی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت “لە ئێستا نرخی به‌نزین بەراورد بە پێش هەفتەیەک 200 دینار دابەزیوە، لەچەند رۆژی ئایندەشدا نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت”.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى دابه‌نزینیشی ده‌ڵێت “بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لەمەودوا نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای کۆمپانیا سومۆ دەفرۆشرێت بەم شێوەیە هەرێم رێژەیەکی زیاتر لەنەوت دەداتە پاڵاوتگە ناوخۆییەکان ئەوەش وادەکات رێژەی به‌نزین لەجاران زیاتر بێت”
عەبدولسەمەد تێلی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هەوڵێک هەیە کە به‌نزینی 450 دینارى لە هەرێمی کوردستانیش دابەشبکرێت، بەڵام ئەوە بەندە بە دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان کە رەنگە رێککەوتن لەسەر به‌نزینیش بکرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن