حوسێن حوزنی موکریانی ده‌گه‌ڕێته‌وه رواندز
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له رواندز پڕۆژه‌ى دروستكردنى ماڵى حوسێن حوزنى موكریانى ته‌واو بكرێت، كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كاره‌كانى وه‌ستاوه، قایمقامیش ده‌ڵێت “ره‌زامه‌ندى دووباره‌ى بۆ وه‌رده‌گرینه‌وه و پاره‌ى ته‌رخانكراویشی بۆ دابین ده‌كرێته‌وه”.
964 ده‌زانێت، ئه‌و زه‌وییه‌ى كه ماڵى حوسێن حوزنى موكریانى له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت، هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه پێشتر له رواندز چاپخانه‌كه‌ى لێدانراوه و رۆژنامه‌ى زارى كرمانجى لێ چاپكردووه.
ماوه‌ى نزیكه‌ى پێنج ساڵه، ئەو پارچە زەوییە له لایه‌ن سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستانه‌وه كڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه .
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی قه‌زاى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، چەند ساڵێک پێش ئێستا بەردی بناغەی ئه‌و پڕۆژەیە دانرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی پڕۆژەکە وەستا، وتیشی “بودجه‌ى ته‌واویشی بۆ ته‌رخان كرابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌كه له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ ره‌زامه‌ندى دووباره‌ى بۆ وه‌ربگیرێته‌وه و پاره‌ى بۆ ته‌رخان بكرێته‌وه.
به پێی ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه‌ى بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه دانراوه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، پڕۆژەی ماڵی حوسێن حوزنی موکریانی بریتییه له دروستکردن و بنیاتنانی باڵەخانەیەک كه هۆڵێک لە شێوەی مۆزەخانە له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ پاراستنی ئەرشیفی رۆژنامەوانی.
سەید حوسێن عەبدولەتیف ناسراو بە حوسێن حوزنی موکریانی و داماو، له ساڵى 1883 له شاری بۆكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له دایك بووه و ساڵى 1947یش له به‌غدا كۆچی دوایی كردووه، بە یەکەم مێژوونووسی کورد دادەنرێت لە سەدەی بیستەمدا.
ساڵى 1925 چووەته رواندز و چاپخانه‌ى زارى كرمانجى دامه‌زراندووه و رۆژنامه‌یه‌كیشی به هه‌مان ناو چاپ كردووه.