فۆتۆ: 964+
“بازاری حەیدەر به‌قاڵ هەرزانترینە”
964+
شۆڕش هەرکی— هەولێر
لەشاری هەولێر، چەندین بازاری تایبەت، بە سەوزە و میوە هەن، به‌ڵام به‌پێی به‌دواچوونه‌كانى 964، بازاڕه‌كه‌ى گومرگی كۆنى هه‌ولێر كه ئێستا به بازاڕى حه‌یده‌ر به‌قاڵ ناسراوه، هه‌رزانترینیانه.
مستەفا کەریم، سەرۆکی ئەنجومەنی گومرگی حەیدەر بەقاڵ، بە 964ـى راگەیاند، ئەم بازارە، لەساڵی 1986وە هەیە، کە ئەوکات ، حەیدەر بەقال، دروستیکرد، لە ساڵی 2017 پارێزگاری هەولێر، نۆژەنیکردەوە.
ئاماژه‌وى به‌وه‌شكرد، لەم بازارەدا 360 مێز هەن، کە هەموویان تایبەتن بە سەوزە و میوە و ده‌شڵێت “لێره نرخه‌كان هەرزانترینە”.
له‌باره‌ى هۆكارى هه‌رزانى نرخه‌كانیش، روونیكرده‌وه، كه هیچ فرۆشیارێك له بازاڕه كرێی مانگانه‌ى شوێنه‌كه‌ى نادات، بۆیە ده‌ڵێت “فرۆشیارانی ئێرە، قازانجێکی کەمیش بکەن، دەیفرۆشن، ئەگەر لە مۆل و مارکێتەکان، کیلۆی هەر میوەیەک یان سەوزەیەک بە دوو هەزار بێت، لێرە بە هەزار دینارە، واتە لێرە نیوە نرخە”.
بازاری حەیدەر بەقاڵ، دەکەوێتە سەر شەقامی 30مەتری و پردی سەیداوە و شێخەڵا، کە زیاتر خەڵکە هەژارەکە سەردانی، ئەم بازاڕە دەکەن.