ڤیێراتی وه‌ك عوسمان دێمبیلی و هازاردی لێهاتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی رایگەیاند، بارودۆخی پێكانه‌كه‌ی ماركۆ ڤێراتی هێشتا باش نییه و له چاره‌سه‌ركردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاریس لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە، مارکۆ ڤێراتی بەرنامەی چارەسەرکردن جێبەجێ دەکات بۆ ئەوەی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە، كه دووچاری ماسولكه‌كانی بووه.
یانە پاریسییەکە رایگەیاند کە لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوودا بەیاننامەیەکی دیکە سەبارەت بە پێشهاتەکانی بارودۆخی یاریزانە ئیتالییەکە بڵاودەکه‌نه‌وە.
له یاریی ئه‌مرۆی پاریس‌دا، كه به‌رامبه‌ر نیسه له خولی فه‌ڕه‌نسا، ڤێراتی و خوان بێرنارت یاریی ناكه‌ن.
ڤێراتیی ئیتالی وه‌ك عوسمان دێمبێلیی یاریزانی بارسێلۆنا و هازاردی یاریزانی ریال مه‌دریدی لێهاتووه، كه ئه‌وانیش به‌هۆی پێكانه‌وه كه‌مترین به‌شدارییان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانیاندا هه‌بووه.
پاریس بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە و 6 خاڵ پێش نزیکترین رکابەرەکانی “لانس و مارسیلیا” کەوتووە.