بۆ شۆفێرانی خانەقین: شەقامی ئیمام وەیس داڕماوە
964+
زینوێ راوی – هەولێر
شەقامی ئیمام وەیس لە خانەقین داڕماوە، هاتوچۆی شارەکە شۆفێران وشیاردەکاتەوە ئاگاداری خۆیان بن.
حەیدەر وەلا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای خانەقین بۆ 964+ی باسکرد، کە داڕمانەکە دوو هۆکاری هەیە، یەکەم رێگاکە فشاری هاتوچۆی زۆری لەسەرە، دووەم رێگاکە خۆی لە بنەڕەتدا هەر کۆنە.
حەیدەر وەلا لە رێگەی 964+ داوای لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، ئاوڕێک لە شەقام و رێگەوبانەکانیان بدرێتەوە، “چونکە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە”.
شەقامی ئیمام وەیس خانەقین بە شارەکانی بەغدا و باقوبە و گوڵاڵە و باقی ناوچەکانی دیکەی کێشەلەسەر دەبەستێتەوە.