وێنە - 964+
هەڤاڵ ئەبوبەکر: فڕۆکەخانەی سلێمانی بەر هێرشی ئاسمانی کەوتووە
964+
دیسکی کوردی
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی شارەکەی، بەڵام زیانی گیانی و ماڵی لێنەکەوتووەتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پاریزگاری سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر تێکدانی ئاسایش و ئارامی پارێزگاکەیان دەردەبڕن.
دشڵێت، پاراستنی ئارامی هاوڵاتییان و سەقامگیری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، ئەرکی هەموانە و داواکارن هەموو لایەک هاوکار و هەمەهەنگ بن بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو رووداوە نە خوازراوانە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، داوا لە وڵاتانی ناوچەکەش دەکات سلێمانی و کوردستان نەکەن بە شوێنی یەکلاکردنەوەی ئەجێندا تایبەتەکانی خۆیان.
لە بەشیکی تری بڵاوکراوەکەی پارێزگاردا هاتووە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەنەوە سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئارامن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو رێگریانەی بۆ فڕۆکەخانە هەتوونەتە ئاراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دوکەڵێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرزبووەوە، ئاسایشی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە هێرشی موشەکی ئەنجامدرابێت، بەڵکو جەختی لەسەر تەقینەوەیەک کرد بەبێ زیانی گیانی.