فڕۆکەکانی عێراق کردەکەیان ئەنجامدا

پێنج چەکداری رێکخراوی داعش کرانە ئامانج

هێزە هاوبەشەکانی عێراق کوژرانی پێنج چەکداری داعشی راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، هێزە هاوبەشەکان توانیویانە لە رێگەی فڕۆکەوە دوو گورز لە حەشارگەی چەکدارانی رێکخراوی داعش بوەشێنن و پێنج چەکداری ئەو رێکخراوە بکوژن.

ئەو حەشارگانەی کراونەتە ئامانج لە پارێزگای دیالە بوون.