ئەمڕۆ هەوای هەولێر پاک بۆتەوە

964+

فەهمی نەبی

ئەمڕۆ هەوای هەولێر پاک بۆتەوە و رێژەی پیسیەکەی بۆ 33 پلە دابەزیوە، ئەم رێژەیە بەو واتایە دێت کە ئەمڕۆ هەوای هەولێر هیچ مەترسی بۆ سەر تەندروستی خەڵک نییە.

بەپێی ئەو پێوانەیە بێت کە ئەپلیکەیشنی IQAir بۆ رێژەی پیسی هەوای شارەکان دەیکات، ئەمڕۆ 7.4.2023 رێژەی پیسبوونی هەوای هەولێر دابەزیوە بۆ 33 پلە، لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە گونجاوە بۆ تەندروستی و هیچ مەترسیەکی نییە.

بە گوێرەی ئەو ئەپڵیکەیشنە، رادەی پیسی هەوا ئەگەر رێژەکەی لەنێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 بوو مامناوەندە، لە 101 بۆ 150 گونجاو نیە بۆ ئەوانەی هەستیاریان هەیە بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگیان هەیە، لە 151 بۆ 200 نا تەندروستە و پێویستە ماسک بەکاربێنیت و گونجاونیە بۆ ژیان.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند مانگی رابردوو، رێژەی پیسی هەوای هەولێر دەگەیشتە سەرووی 180 پلە.