برنجی ئەم مانگەی بایەعی بە فەلی هاتووە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەواڵی هاتنی 44 هەزار تۆن برنجی فەلی بڵاوکردەوە، کە لەسەر پشتی کەشتيیەکی ئەمریکی گەیشتووە و چوار کارمەند دەردەکەون بە بەرگێکی سپییەوە کرداری لە فەردەنانی برنج ئەنجامدەدەن.

ئەمڕۆ 6.4.2023 وەزارەتی بازرگانی لە رێگەی کۆمپانیای گشتی خۆراک هەواڵی هاتنی ئەو کەشتییە برنجەی بڵاوکردەوە.

ئەو کەشتییەی 44 هەزار تۆن برنجەکەی هەڵگرتبوو، ناوی EQUNIOX DREAM ی جۆری ئەمریکیە.

بە پێی هەواڵەکەی وەزارەتی بازرگانی ئەو برنجە لە پشکنین دەرچووە و شیاوە بۆ خواردن، هاوکات بڕیارە ئەم مانگە لە چوارچێوەی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر بریکارەکانی خۆراک دابەش بکرێت.