هاندەرانی زاخۆ< فۆتۆ: +964
یانەی زاخۆ رازیی نییه سزا بدرێت و تانه ده‌گرێت
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی زاخۆ له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزا درا، یانه‌كه له بڕیاره‌كه رازیی نین و به‌نیازن تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن.
به‌هۆی به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان و لێزه‌ر و هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی دیكه‌ی هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی زاخۆی به سێ ملیۆن دینار سزا دا و هه‌روه‌ها دوو یارییش به‌بێ جه‌ماوه‌ر له یاریگه‌ی خۆی ده‌كات.
بە پێی بەدواداچوونی تۆڕی 964 بۆ بابەتەکە، یانەی زەوڕا هیچ داواکاری و سکاڵایەکیان تۆمارنەکردووە و ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش بە هەمان شێوە هیچ گلەیی لەسەر یارییەکە نەبووه، به‌ڵكو سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه له راپۆرتی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌و شتانه كردووه، كه به‌هۆیه‌وه یانه‌ی زاخۆ سزادراوه.
بڵند شەفیق، سەرۆکی یانەی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 وتی: “هەموو کەس ئاگه‌داربوون یارییەکە چەند بە جوانی و رێک‌وپێکی تەواو بوو، تا ئەو رادەیەی یانەی بەرامبەریشمان سکاڵایان لەسەر یارییەکە نه‌بوو، میدیاكانیش لەوێ بوون و هیچ شتێک رووینەداوە، بۆیه نازانین ئەم سزادانە لە کوێیه‌وه هاتووە”.
وتیشی: “ئێمە وه‌ك دەستەی کارگێریی یانەی زاخۆ خەریکی کۆبوونەوەین و تانە لەو بڕیارانە دەدەین و چاوەڕوانی وەڵامێکی دادپەروەرانە ده‌بین، داواش دەکەین بەدواداچوونێکی رژد بۆ ئەم بڕیارە نادادپه‌روه‌رانە بکرێت”.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو له گه‌ڕی 22ی خولی نایابی عێراق، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و زه‌وڕا به 1-1 گۆڵ له یاریگه‌ی زاخۆ یه‌كسان بوون.
به‌دواداچوون: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا