بۆمبێك له ده‌ڤه‌ری برادۆست ته‌قییه‌وه
964+
ئاسۆ وەرتی- سیدەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.4.2023 بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان – ده‌بڵ) له ناوچه‌ی گه‌روا سنگا له ده‌ڤه‌ری برادۆست به گوندنشینانی سیده‌كاندا ته‌قییه‌وه.
به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌وه، ژنێک بە ناوی چیمەن سه‌ڵاح كه‌ریم گەردی، تەمەن 30 ساڵ بریندار بووه و دوو کەسی تریش بە هۆی تەقینەوەکە بە ناوەکانی (نێچیرڤان سه‌ڵاح که‌ریم و فاتیمە حه‌سه‌ن) تەندروستیان تێکچووە و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كراون.
پەیامنێری تۆڕی 964 لە بەردەم نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران زانیاریی زیاتر دەخاتەڕوو.