هێمن مه‌هدی دوابڕوانامه‌ی باڵای تایكواندۆ لە ئەمەریکا وه‌رده‌گرێت
“لە تورکیا رێگرییان لێ کردووە”
میدیازان – ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا – دێسكی هه‌ولێر
هێمن مه‌هدی راهێنه‌ر و ناوبژیوانی كورد له یاریی تایكواندۆ، بۆ وه‌رگرتنی دوابڕوانامه‌ی باڵای تایكواندۆ گه‌یشته ئه‌مریكا، ئاشكراشی كرد له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبۆڵ له توركیا كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ١٥ـی تشرینی دووه‌م، هێمن مه‌هدی قادر لەڕێگەی ماسنجەرەوە له ئه‌مریكاوه به میدیازانی راگه‌یاند، بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە ناوبژیوانی لە یاری تایکواندۆ ئێستا لە ئەمەریکایه.
وتی “خوله‌كه ئه‌مڕۆ له شیكاگۆ ده‌ستپێده‌كات و تا ٢١ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
هێمن مەهدی باس لە گەشتەکەی دەکات بۆ ئەمەریکا کە لەڕێگای وڵاتی تورکیاوە رۆیشتووەو، دەڵێ له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبۆڵ له توركیا كێشه‌ی زۆریان بۆ دروستكردووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه، وتی “رێگه‌یان نه‌دا به‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه بڕیار بوو به هۆیه‌وه به‌ره‌و شیكاگۆ بچم بڕۆم، بیانوویان پێگرتم به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كم هه‌بێت، بۆیه دوایانخستم و ناچاربووم بلیتێكی تر بۆ نیویۆرك بكڕم و پاره‌یه‌كی زۆریشم به‌فیڕۆچوو، كه له‌وێشه‌وه بۆ شیكاگۆ رۆیشتم”.
میدیازان دەزانێت، له یاریی تایكواندۆدا چه‌ند پله‌یه‌ك هه‌ن بۆ پێشكه‌وتن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی یاریزان، كه به پشتێنی ره‌نگ جیاواز دیاریی كراون، دواترینیان پشتێنی ره‌شی 9 دانە.
هێمن مەهدی، دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له پسپۆڕی تاقیكردنه‌وه‌كان و راهێنه‌ری یاریی تایكواندۆ هەیە، ئه‌مجاره له بواری ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌ر وه‌رده‌گرێت، بەمەش دەبێتە یه‌كه‌م كه‌سه لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان کە ببێته خاوه‌نی ئه‌م بڕوانامه‌یه، كه كۆتا بڕوانامه‌ی پسپۆڕییه له یاریی تایكواندۆدا.
“دەبێتە یه‌كه‌م كه‌سه لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان کە ببێته خاوه‌نی ئه‌م بڕوانامه‌یه”
“هه‌ركه‌سێك له عێراق بۆ وه‌رگرتنی پشتێنی پله‌كان له یاریی تایكواندۆ تاقی كردنه‌وه بكات، ده‌بێت من پله‌ی پشتێنه‌كه‌ی پێبده‌م”. هێمن مەهدی وای وت.
ئه‌و سوپاسی ئیدریس نێچیرڤان بارزانیشی كرد، كه هاوکاری کردووە بۆ به‌شداریكردن له‌و خوله‌كه‌دا.
هێمن مه‌هدی له‌دایكبووی 1983ی هه‌ولێره، پێشتر یاریزان بوو، دواتر رووی له بواری راهێنه‌ری و ناوبژیوانی كرد، بڕوانامه و ئه‌نجامی زۆری له یاریی تایكواندۆ به‌ده‌ست هێناوه.