ئاگرێک لە بازاڕی سەیداوەی هەولێر کەوتەوە
+964
کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە بازاڕی سەیداوەی هەولێر کەوتەوە.
سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە 964ی وت، پێنج تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنەکەیە و ئێستا سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.
وتیشی بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پەیامنێری تۆڕی 964 دواتر گەیشتە شوێنی رووداوەکە و زانیاریی زیاتر دەخاتەڕوو.