3200 کیلۆ توتنی نەخلە دەستی بەسەردا گیرا
964+
فەرمان سادق
200 کارتۆن توتنی نێرگەلە بەهۆی فێڵکردن لە دروستکردنیدا دەستی بەسەردا دەگیردرێت.
ئەو 200 کارتۆن توتنە، هەوڵدراوە بە ناوی توتنی نەخلە کە جۆرە توتنێکی بەناوبانگی نێرگەلەیە، لە بازاڕەکانی سلێمانی ساغ بکرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەتی سلێمانی بێت، له راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قایمقامیه‌تی سلێمانییدا هاتوه، “به‌هۆی فێڵكردن له دروستكردنیدا و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ناوی توتنی (النخله) كه جۆرێكی به‌ناوبانگی توتنه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر 200 كارتۆن توتنی نێرگه‌له گرتووە كه بڕه‌كه‌ی سێ تۆن و 200 كیلۆگرامه، له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون توتنه له‌ناوبراوه.
قایمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت: به تۆمه‌تی فێڵكردن خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسا ده‌كرێته‌وه.