ئومێد خۆشناو: سزادان دەستیپێكرد
+964
کوردستان ئەحمەد
هەڵمەتى سزادانى ئەو شوێنانە دەستى پێکرد کە تابلۆى شوێنەکانیان بە کوردى نەنووسیوە
رۆژی سێشەممە فەرمانی سزادانی ئەو شوێنانە جێبەجێكرا كە تابلۆی شوێنی كارەكانیان بەزمانی كوردی نییە.
ئومێد خۆشناو، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی و لە پەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی، ئەم هەڵمەتە لە پێناو گرنگیدانە بە زمانی كوردی و پاراستنی زمانی دایكە.
ئومێد خۆشناو نوسیویەتی، دەستکرا بە هەڵمەتى سزادانی پێبژاردنی سەرجەم ئەو کۆمپانیا و شوێنە بازرگانی و هوتێل و ریستۆرانت و چێشتخانە و کافتریانەی کە لە دوای پێدانی یەک مانگ مۆڵەت بۆ گۆڕین و نووسینى تابلۆی شوێنەکانیان بە کوردى، تا ئێستا نەیانگۆڕیوە.
هەڵمەتەكە بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی هەموو شوێنەكان دەبێتە زمانی كوردی
سزادانەكە چەند قۆناغێكە وەك یەکەم ڕێکار، پێبژاردنیان بەرامبەر سەرجەم ئەو کۆمپانیا و شوێنە بازرگانی و هوتێل و رێستۆرانت و چێشتخانە و کافتریانە دەگرێتەوە کە تابلۆی شوێنەکانیان نە گۆڕیوە بۆ کوردى دەگیرێتەبەر.
لە قۆناغى دووەمیشدا ئەگەر بەردەوام بوون لەسەر سەرپێچییەکەیان تابلۆى شوێنەکانیان لە لایەن شارەوانییەکان لێدەکرێتەوە و شوێنەکەشى بۆ ماوەیەک دادەخرێت.