دەست گیرا بەسەر تانکەرێک ویسکی و شەراب

میدیازان – هێمن بەکر – هەولێر

لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست گیراوە بەسەر تانکەرێک ویسکی و شەراب، کە بە تێکڕا سێ هەزار و ٣٠٨ لیتر بووە.

شۆفێرەکە بەنیاز بووە تانکەرەکەی بەرەو ئێران ببات، کاتێک لەلایەن ئاسایشی دەروازەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەمە رۆژی یەکشەممە، ١٣ی ئەم مانگە روویداوە، بەڵام تازە بڵاوکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران باسی لەوە کردووە، مادە کحولییەکان پێکهاتوون لە ڤۆدگا، ویسکی و شەراب.

هەروەها دەڵێت، لە دوای دەست بەسەرداگرتنی مادە کحولییەکان پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی.

وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، مادە کحولییەکان بەشێوەی کارتۆن و رێکخراو خراونەتە ناو تانکەرەکە، نەک بەشێوەی فەل.

تانکەرەکە ببینە