کارکردن لە یەکێک لە شەقامەکانی ناو بازاڕی هەڵەبجە. فۆتۆ/بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە
شەقامەکانی ناو بازاڕی هەڵەبجە فراوان و چاک دەکرێن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پرۆژەیەک بۆ فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە شەقامەکانی ناو بازاڕی هەڵەبجە دەستیپێکردووە و پارەکەی لەلایەن چەند رێکخراوێک دابین دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە، لایەنێکی جێبەجێکاری پرۆژەکەیە، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت بڕی 73 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی تەرخانکراوە.
فریاد نەجمەدین بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، رۆژی 2.4.2023 لە فەیسبوکی خۆی رایگەیاند، پرۆژەکە بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی و بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت.
پرۆژەکە بریتیە لە قیرتاوکردنی بەشێک لە شەقامەکانی سنوری بازاڕی هەڵەبجە و لادانی ئەو شۆستانەی کە بە زیادەڕۆ لەلایەن دوکاندارەکانەوە دروستکراون، بە مەبەستی فراوانکردن.
هاوڵاتیان سود لە پرۆژەکە وەردەگرن و سیمایەکی جوان دەدات بە شار
رێکخراوی “kurdsngo” لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەکەیە و بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگاکە دەڵێت، “بە تەواوکردنی پرۆژەکە هەموو هاوڵاتیان سود لە پرۆژەکە وەردەگرن و سیمایەکی جوان دەدات بە شار”.