وەزارەتی کارەبا، مامهڵهى هاوڵاتیان خێراتر دهكات
964+
فهرهاد حهسهن
بههۆى دروستكردنى سستمێكی ئهلیگترۆنى مامهڵهى هاوڵاتیان له وهزارهتى كارهبا خێراتر كراوه، وهزارهتیش له راگهویهندراوێكدا دهڵێت “ئهگهر پێشتر پێشتر بەهەفتەیەک مامەڵەى هاوڵاتیان بهڕێخرابا ئێستا به چهند كاتژمێرێك”.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەرێگەی دروستکردنی سیستمی پۆستی ئەلیکترۆنیەوە، جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان ئاسانکراوە، بە جۆرێک پێشتر ئەگەر جێبەجێکردنی مامەڵەیەک ماوەی هەفتەیەکی پێویست بوبێت، ئێستا لەنێوان پایتەخت و پارێزگاکاندا کراوەتە چەند کاتژمێرێک.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، ئەردەڵان شوکری دۆسکی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا رایگەیاندوە “دەوامی فەرمی فەرمانبەرانمان رێکخستەوە، ئەمەش رۆڵێکی گەورەی بینی لە هەنگاونان بەرەو چاکسازیی کارگێڕیی و باشتر رایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، هەروەها پۆستی ئەلیکترۆنیمان لەنێوان دیوان و یەکە کارگێڕییەکانی دیکەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکاندا خستەکار”.
ئاماژەی بەوەشکردوە “پسولەی ئەلیکترۆنی کارەبا دانراو خەرجییەکان و کات کەمکرانەوە، هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە رێگای مۆبایل یان کۆمپیوتەرەوە، کرێی کارەباکەیان بزانن، هاوکات پۆرتاڵی خزمەت و دەیان پەیجی فەرمی سۆشیال میدیا بۆ گەیاندنی پەیام و کارو پرۆژە و بە پێچەوانەشەوە بۆ وەرگرتنی خواست و پێشنیازەکانی هاوڵاتیان بەگەڕخران”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت “سیستمی پێشکەوتوی DMS کە سکاڵاو خۆیەتی و میلاکات و نوسراوەکان لەخۆدەگرێت دامەزراوە و قەبارەی پەیکەری وەزارەتیش بەهاوشێوەی زۆر لەوەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان بچوککرایەوە، جگە لەوەش سکاڵای ئەلیکترۆنیمان دامەزراند و سکاڵاو پێشنیازەکان بەشێوەیەکی خێراترو شەفافتر دەگاتە دەستمان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بەدواداچونمان، کاریان لەسەر دەکات”.