نەورۆز لە دۆستانەدا گۆڵبارانی سلێمانی کرد

964+

یادگار محەمەد

دوای تەنها یەک رۆژ لە سەرکەوتنەکەی بەرامبەر بە یانەی سەناعە و لە یارییەکی دۆستانەدا، یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای زانکۆ رووبەرووی سلێمانی بویەوە.
لەم یارییەدا وەلی کەریمی راهێنەری نەورۆز دەرفەتی بە یاریزانە یەدەکەکاندا، دواجار یانەی نەورۆز بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ یارییەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێ هێنا.

گۆڵەکانی نەورۆز هەریەک لە ئیبراهیم غازی دوو گۆڵ و ئیبراهیم محەمەد دوو گۆڵ و دوو گۆڵەکەی تریش هەریەک لە یاریزانان عەلی نوری و عەبدوڵا وەسفی تۆماریان کرد.

یارییەکە وەک خۆئامادەکردنی یانەی نەورۆز بوو بۆ یاری داهاتووی لە خولی عێراق کە بەرامبەر بە یانەی زاخۆ ئەنجامی دەدات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی