"رێگەكە پڕە لە تاسە
هاوڵاتیان داوای نۆژەنكردنەوەی رێگەی خورماڵ دەكەن
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
رێگەی سەرەكی خورماڵ بۆ هەڵەبجە و بۆ سلێمانی تێكچووە، هاوڵاتیان داوای نۆژەنكردنەوەی دەكەن.
رێگەكە سێ كیلۆمەتر و نیوە، تا دەگاتە رێگەی سەرەكەی هەڵەبجە بۆ سلێمانی، رێگاكە یەك سایدە و پڕە لە تاسە.
هاوڵاتیانی خورماڵ و تەوێڵە و بیارە و چەندین گوند ئەو رێگەیە بەكاردەهێنن بۆ گەیشتن بە رێگەی سەرەكی هەڵەبجە بۆ سلێمانی.
گوندەكانی شیرەمەڕ و بانیشار و ئاوای حەمەی تەپە و چەند گوندێكی دیكە رێگاكە بەكاردەهێنن.
بەشێك لە هاوڵاتیان و ئەنجومەنی گوندەكان و ئەنجومەنی خورماڵ سەردانی بەڕێوبەری ناحیەكەیان كردووە و داوایانكردووە جادەكەیان بۆ نۆژەن بكرێتەوە.
شێخ قادر محەمەد، ئەنجومەنی ناحیەی خورماڵ قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵیت: بەڕێوبەری ناحیەكە و سەرۆكی شارەوانی خورماڵ بە ئەنجومەنی گوندەكانی وتوە، داواكاریەكەیان ئاراستەی سەرەوەی خۆیان دەكەن و بەدوایدا دەچن.
لە وەرزی هاوین و بەهاردا گەشتیارێكی زۆر ئەو رێگایە بەكاردەهێنن بۆ گەیشتن بە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و زەڵم و ناوچە گەشتیاریەكانی دیكەی هەورامان.