زاخۆ هه‌لێكی باشی له‌ پێشه‌ له‌ زه‌وڕا بباته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ خولی نایابی عێراقدا یانه‌ی زاخۆ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه‌، یانه‌ی میوان به‌بێ سێ یاریزانی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات.

له‌ گه‌ڕی 22ی خولی نایابی عێراق، ئه‌مشه‌و یانه‌ی زاخۆ پێشوازی له‌ یانه‌ی زه‌وڕا ده‌كات، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌هێز و جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق.

یانه‌ی زه‌وڕا بۆ یارییه‌كه‌ له‌ سێ یاریزانی سه‌ره‌كی و گرنگی بێبه‌شه‌، ئه‌وانیش حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم، لوئه‌ی عانی و گۆڵپارێز جه‌لال حه‌سه‌ن، كه‌ به‌ هۆكاری جیاجیا یاریی ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشه‌ بۆ یانه‌ی زاخۆ، تا بتوانێت بردنه‌وه‌ تۆمار بكات.

حه‌مید ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی زاخۆ به‌ ماڵپه‌ڕی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، تیپه‌كه‌یان بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌كاریی باشی كردووه‌ و هیچ یاریزانێكی پێكراو و سزادراویشیان نییه‌.

له‌ خولی نایابی عێراقدا یانه‌ی زه‌وڕا له‌ پله‌ی چواره‌مه‌ به‌ 40 خاڵ، به‌ڵام یانه‌ی زاخۆ له‌ پله‌ی 13یه‌ و 25 خاڵی هه‌یه‌.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی عێراق:
زاخۆ – زه‌وڕا  21:30
ته‌ڵه‌به‌ – كاره‌با  21:30
نه‌جه‌ف – كه‌رخ   21:30.