كار له‌سه‌ر پڕۆژەی به کەتەلۆگكردنی کتێب ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له وه‌زاره‌تى رۆشنبیری كار له سه‌ر پڕۆژەیه‌ك ده‌كرێت به ناوى “کەتەلۆگی نیشتمانیی کتێب” به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كتێبخانه‌كان ده‌ڵێت، كارئاسانى زۆر بۆ نووسه‌ر ده‌كات كه چیتر هاتوچۆى فه‌رمانگه‌كان نه‌كات بۆ چاپكردنى كتێبه‌كه‌ى.
سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه، دیارى وەستا عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەکان گشتییەکان، بە 964ـى راگەیاند، پڕۆژەکەیان بریتییە لە پۆلینکردن و چاپکردنی کتێب پێش بڵاوکردنەوە، وتیشی “له رێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه پێرستی ستانداری کتێب لە لایەن یەک ناوەندەوە ئامادە دەکرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بە هۆى ئەو پڕۆژەیەوە هەر کتێبێک تەنیا جارێك و پێش دەرکردن و بڵاوکردنەوە، هەموو کارەکانی پۆلێن دەکرێت و ده‌كرێته کەتەلۆگ، ده‌شڵێت “لە داهاتوودا هەلی ئەوە دەڕەخسێت، تۆڕی هەموو کتێبخانە نیشتمانییەکان بە شێوە ئەلیکترۆنی و یەکگرتوو پێک‌بێت”.
ئاشکرایشى کرد، هەموو ئەم قۆناغانە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی ئیمەیلەوە جێبەجی دەکرێت، هیچ پێویست بە هاتوچۆ و سەرقاڵیی نووسەر و قەرەباڵغی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ناکات.