سەندیکای پارێزەران لە پێنج سەرپێچی نیگەرانە
رەفتاری هەندێک پارێزەر سەندیکاکەیانی نیگەران کردووە
964+
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، نیگەرانە لەوەی پارێزەران پێنج جۆر سەرپێچی ئەنجام دەدەن و داوایان لێدەکات ئەو زانیارییانهی بههۆی پیشهكهیان دهستیان دەکەوێت بڵاونەکەوە.
رۆژی یهكشهممه، 2.4.2023 بەختیار حەیدەر سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشدارید دەدات ماوهیهكه ژمارهیهك پارێزهر لهسهر ئهكاونت و پهیجهكانی سوشیاڵ میدیا، زانیاری ناڕاست و نایاسایی بڵاودهكهنهوه و سهر له هاوڵاتیان دهشێوێنن.
ریکلام بۆ خۆیان و نوسینگەکانیان دەکەن
بە وتەی بەختیار حەیدەر، بەشێک لە پارێزەران ریکلام بۆ خۆیان و نوسینگەکانیان دەکەن و بۆ راکێشانی کڕیار جۆرەها ئامراز بەکاردەهێنن، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە.
سەر لە هاوڵاتیان دەشێوێنن و تووشی بڕیاری نادروستیان دەکەن
“زانیاری ناڕاست و نایاسایی بڵاودەکەنەوە و لەبری هۆشیارکردنەوە و گەیاندنی پەیامی دروست، سەر لە هاوڵاتیان دەشێوێنن و تووشی بڕیاری نادروستیان دەکەن،” سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان وا دەڵێت.
بەختیار حەیدەر دەڵێت، رێکاری پیشەیی و بەرزەفت لە دژی ئەو پارێزەرانە دەگیرێتە بەرد، کە ئەو سەرپێچیانە ئەنجامدەدەن.