ئه‌و سه‌رمایه‌ كۆتایی دێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌و سه‌رمایه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ رووی له‌ كوردستان كردووه‌، به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

به‌شی پێشبینی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تێیدا پێشبینیی ده‌كرێت ئەمڕۆ یەکشەممە 2.4.2023، ئاسمان به‌ گشتی نیمچەهەور بێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەى (1-3) پلەى سیلیزى به‌رزببنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێشبینییه‌كانی دیكه‌ به‌م جۆره‌یه‌:
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (5 – 15) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8– 9) کم دەبێت .

سبەی دووشەممە:
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ ناوچەى شاخاوى ئاستى هەورى زیاتر دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (5 – 10) کم/ک
ئاراستەی با / باشوورى رۆژهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8– 10) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى.