میوانی خوانی ئاڵا بوویت

خۆی و دوو کچی دیکەشی لە بێ ئیشی رزگار کرد

964+

شلێر سەعید -کۆیە

ئالا شوان، 12 ساڵە پەیمانگای وەرزشی تەواو کردووە، دوای چاوەروانیەکی زۆر بۆ دامەزراندن بێ هیوا دەبێت، کارێک بۆخۆی دەدۆزێتەوە ئەویش دانانی خواردنگەیەکە بەناوی “خوانی ئالا”.

ئالا دەڵێت: کارەکارێکی قورسە بەڵام زۆر دڵخۆشم بە کارەکەم.

ئالا شوان، رۆژانە لەکاتژمێر یەکی دوای نیوەرۆ دەست بەکارەکانی دەکات دوو کچیش لەلای کار دەکەن.