هاورده‌كردنی گەنم قەدەغە كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، تا ماوه‌یه‌كی نادیار هاورده‌كردنی گه‌نم له‌ ده‌ره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا.

به‌ پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌، لە ئه‌مڕۆ یه‌كی نیسانی 2023 تا کۆتایی راده‌ستكردنی گەنمی جوتیاران به‌ سایلۆكان، رێگە بە هاوردەکردنی گەنم لە دەرەوەی وڵات نادرێت.

کۆمپانیای گشتی بازرگانیی گەنم، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق له‌ رێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی راگه‌یاندووه‌ و هاورده‌كردنی گه‌نمی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق قه‌ده‌غه‌كردووه‌، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ بڕیاره‌كه‌ كاری پێده‌كرێت تا كۆتایی وه‌رزی بازاڕكاری و دواتر خۆیان ئاگه‌داری پێویست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

کۆمپانیاكه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانیشی لێ ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه‌، به‌ ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ جۆره‌ گه‌نمێك بێته‌ ناو عێراقه‌وه‌.

هاورده‌كردنی گەنم قەدەغە كرا