لە تەمەنی 102 ساڵیدا بڕوانامەی زانکۆی بەدەستهێنا
964+
فەرهاد حەسەن
خانمێکی بە ساڵاچووی تەمەن زیاتر لە 100 ساڵ، بڕوانامەی زانکۆ لە کۆلێژی Zane State بە دەستهێنا.
به پێی هەواڵێكی تۆڕی ههواڵی CNN، نانسی هۆدۆس، تەمەن 102 ساڵ، لە ئاهەنگێکی تایبەت و پڕ شایستەدا بڕوانامەی فەخری پێبەخشراوە و رێزلێنانەکەشی بەر لە رۆژی لە دایکبوونی بووە، كە تەمەنی بەرەو 103 ساڵی دەچێت.
خەڵاتی رێزلێنان بەو خانمە ئەمریكییە بە ساڵاچووە، لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی پرۆگرامێکدا ئەنجامدراوە بە ناوی “شوێنی خەونەکەت بکەوە” ئەو خانمەش سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، بەڵام بەو جۆرەش توانیویەتی خەونەکەی بهێنێتە دی، کە لهلایەن خانەی بەساڵاچوانی The Oaks at Bethesdaەوە سەرپەرشتی کراوە.