رێگای زینی وەرتێ داخرا

964+
ئاسۆ وەرتی

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگای زینی وەرتێ داخراوە و داوا لە شۆفێران دەکرێت رێگاکە بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی تووشی رووداوی مەترسیدار نەبنەوە.

ئاسۆ وەرتی پەیامنێری 964 لە ئیدارەی سۆران دەڵێت، خەڵکی ناوچەکە کە ئەزموونیان لەگەڵ بەفری زۆر هەیە داوا لە شۆفێران دەکەن ئەو رێگایە بەکارنەهێنن.

لە شەوی رابردووەوە، شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسی رایگەیاندبوو شەپۆلەکە لە تورکیاوە هاتووە.

سەرەتا پارێزگای دهۆک و دواتر هەولێر و سلێمانیش گرتەوە.

تاوەکو نوسینی ئەم هەواڵە بەفربارین لە ناوچەکان بەردەوامە.