سەرماکەی زستانەیە
964+
فەهمی نەبی
بەم هەینیە هەوای بەفر سەرجەم شارەکانی هەرێـمی کوردستانی گرتۆتەوە، بەجۆرێک لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک، بەفرێکی چاکی لێ باریوە.
لە سەرەتای هەفتەی رابردوو، دەزگاکانی کەشناسی هۆشداریاندا لە هاتنی بارستە هەوایەکی سارد، ئەو بارستەیە لە تورکیاوە دێت و سەرچاوەی جەمسەری باکورە.
لەگەڵ بارینی باران لە سەرجەمی شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 31.3.2023 باری کەشوهەوا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبێت.
هەولێر 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک 12 پلەی سیلیزی