فۆتۆ: ناحیه‌ى گوێڕ
پۆندێكی ئاو له ناحیه‌ى گوێر دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى گوێر كار له‌سه‌ر پلانێك ده‌كرێت بۆ دروستكردنى پۆندێكی ئاو له سنووره‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، لانیكه‌م پێویستیان به دوو پۆند هه‌یه .
مه‌سعود نورى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێر، به 964ـى راگه‌یاند، پلانیان هه‌یه پۆندێكی ئاو له گوێر دروست بكرێت، وتیشی “به پێی پێویست پێویستمان به دوو پۆندى ئاو هه‌یه بۆ نه‌مانى كێشه و كه‌موکوڕى له ئاودا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لیژنه‌یه‌ك له به‌نداوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانیان كردوون و به شێویه‌كی مه‌یدانیش ئه‌و شوێنانه‌یان به‌سه‌ركردووەته‌وه، كه گونجاون بۆ دروستكردنى ئه‌و پۆنده، وتیشی “شوێنه‌كه ده‌ستنیشان كراوه”.
مه‌سعود نورى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، ره‌زامه‌ندى دروستكردنى ئه‌و پۆنده‌مان وه‌رگرتووه و لیژنه‌ى كه‌شفیش بۆ شوێنه‌كه هاتووه”.
ناحیەی گوێر لە رووی جوگرافییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و موسڵ و قەزای مەخموور، ساڵی 1988 بە بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە له هه‌ولێر دوورخرایه‌وه و خرایە سەر پارێزگای موسڵ، زۆربه‌ى فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگای ھەولێرە، یەکێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.