هەواڵەکان
50 ملیمەتر باران لە رێیە و قاز گرانە، مراویش هەرزانە
ژووری هەواڵ
دوور لە بەڵا و ئافات بێت، هەولێر لە ئێستاوە خۆی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ئەگەری لافاو ئامادە دەکات، بەرگری شارستانی شارەکە ئاگادارییەکی گرنگی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردووەتەوە و داوای لێکردوون پێشوەختە خۆیان و خێزانەکانیان بۆ هەر بارودۆخێکی لەناکاو ئامادە بکەن.
لەناو ئاوە سازگارەکەی گوندی ریشێن، چەند گەنجێک بە کارێکی جیاواز سەرقاڵن، ئەویش بەخێوکردنی مراوییە، پەلەوەرێک کە ئێستا بووەتە جێی سەرنجی کڕیاران و هەڵبژاردەیەکی نوێیە بۆ ئەوانەی حەزیان لە گۆشتی قازە، بەڵام نایانەوێت پارەیەکی زۆر خەرج بکەن.
لە دڵی قەیسەری نەقیبدا، لە نێو بۆنی بەهارات و گژوگیای سروشتیدا، دوکانێکی دێرین هەیە کە نزیکەی 90 ساڵە چیرۆکی پیشەیەکی رەسەن لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازێتەوە، دوکانێک کە تەنیا شوێنی فرۆشتنی بەهارات نییە، بەڵکو بەشێکە لە مێژوو و ناسنامەی بازاڕی کۆنی سلێمانی.
دانیشتووانی گوندەکانی ئیبراهیم کەریم و ڕەشید ڕەمەزان لە سنووری قەزای شارەزوور، دوای ساڵانێک چاوەڕوانی، قیرکردنی ڕێگای گوندەکانیان بە جەژنێکی تایبەت پیرۆز کرد.