دوو ڤلۆگەرە قسە خۆشەکە

پەری و رەوەز لە ناو کوردانی بەریتانیا زۆر بەناوبانگن

بڵند عەلی – بەریتانیا

پەری و رەوەز دوو گەنجی خەڵکی کوردستانن و هاوسەرەن لە وڵاتی بەریتانیا ئەم دوو کەسە لە سۆشیال میدیا زۆر بەناوبانگن بەتایبەت لای کوردانی تاراوگە و دەڵێن بووە بە بەشیک لە ژیانیان و گوێش بە کۆمێنتی خراپ نادەن.

ئەم دوو هاوسەرە رووخۆشە بۆ 964 دەڵێن، ئەگەر سۆشیال میدیا و بەتایبەت تیکتۆک بۆ مەبەستی باش و لە چوارچێوەی عاداتی کۆمەڵایەتی و ئاین و عورفدا بەکار بهێنی شتێکی خراپ نییە.

جا پەری دەشڵێت، سەرەتا هەر بۆ خۆشی خۆیان ڤلۆگەکانیان دەکرد ئێستا ئاساییە لەو رێگەیەشەوە هەندێک پارەیان دەست کەوێت.

رەوەزیش دەڵێت، خەڵک خۆی موشغوڵ دەکات ئەگەر قسەی ناشرینمان بۆ بنێرن چونکە ئێمە هیچ گوێی نادەینێ و بەردەوام دەبین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی