خواردن بە خۆڕاییە

ئەم نیوەڕۆیە بۆ هەژاران لە سلێمانی جەژنە

رازاو محەمەد-سلێمانی

ئەم نیوەڕۆیە بۆ هەژاران  لە سلێمانی جەژنە و دەتوانن بە خۆڕایی برنج، شلە و مریشک بخۆن.

چێشتخانەیەک لە سلێمانی، بۆ ئەم نیوەڕۆیە بەبێ بەرامبەر خواردنی 500 کەسی ئامادە کردووە، هونەر حەمەسەعید، خاوەنی چێشتخانەکەیە بە 964ـی وت، “دوو بۆ سێ مانگ جارێک بە هاوکاریی خێرخوازێک خواردنی 500 بۆ 600 کەس ئامادە دەکەین و ئەوانەی هەژاردن دەتوانن بێن خواردن بخۆن”.

سۆران رەحیم، لە چێشتخانەکە شێفە و دەڵێت، لە دوای بانگی بەیانییەوە هاتووم و بە شانازییەوە خزمەتی هەژاران دەکەم هەرچی ببەخشیت خودا دەیخاتەوە شوێنی”.

پێداچوونەوە: کوردستان جەلال