فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری:
“عێراق 20 ساڵه پێشێلكاریی ده‌ستووری به‌رامبه‌ر كوردستان ئه‌نجامده‌دات”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راپۆرتێكی وردا، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستوورییانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان له 20 ساڵی رابردوودا ئه‌نجامیداون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه راپۆرتێكی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، كه پێشێلكارییه‌كان زۆرن، دیارترینیان بڕینی به‌شه بودجه، پێكنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدرالی، پشكی كورد له دامه‌زراوه‌كانی عێراق، په‌راوێزخستنی زمانی كوردی و مادده‌ی 140 و ده‌یان پێشێلكاری دیكه.
ورده‌كارییه‌كه له‌م لینكه‌دایه: