"ئەمڕۆ عەلی و عومەرەکان بەیەکەوە دەژین"

هەموو پێکهاتەکان لە بەردەم قەڵان و دەنگی خۆیان هەڵبڕی

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ کورد بە هەموو پێکهاتەکانییەوە چوونەتە بەردەم قەڵا و دژی بڕیارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق وەستانەوە.

ئەیاد کاکەیی یەکێک لەو هاوڵاتیانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆ لێرە عەلی و عومەرەکان بەیەکەوە دەژین، مەسیحی و موسوڵمان و عەرەب و کورد و تورکمان هیچ جیاوازییەکی نییە، کوردستان لانکەی پێکەوە ژیانە”.

“پەیاممان بۆ عەلی زەیدی ئەوەیە کە نە کیمیاباران و نە ئەنفال و نە تێکدانی گوندەکان، ئیرادەی گەلی کوردیان پێ لەناونەبرا، بۆیە داوا دەکەین بگەڕێینەوە زمانی گفتوگۆ نەک هەڕەشە”، ئەیاد کاکەیی وادەڵێت.

رۆژی سێشەممە 24.11.2026 عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری دژبە بەرهەمهێنانی نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد و ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی بەرپرسانی هەرێم و هەموو خەڵکی کوردی لێکەوتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری