لە سلێمانی ناسراوە
زیاتر لە 30 ساڵە فرۆشگای پەنجەرەکە کراوەیە
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
لە گەرەكی چواباخی شاری سلێمانی بە دیواری كارگەی جگەرەكەوە خواردنگەیەك هەیە تەنها بە پەنجەرەكەی چوارباخ نوسراوە و ئەوە خەڵکی شارەکەش بێت لای ئاشنایە و مێژوویەکی هەیە.
سەردار عومەر خاوەنی خواردنگەکە بە 964ـی وت، لە سەردەمی دو ئێدارەییەوە واتە لە نەوەدەکانەوە ئەم خواردنگەیان هەیە و هیچ ناوێكیشیان لێ نەناوە.
وتیشی، هیچ گۆڕانکارییەک لە رووکەشی خواردنگەکە ناکەن جاران چۆن بووە پەنجەرەیەکی بچووک ئێستاش هەروایە و جاران ئەمە خواردنگەی وەزارەتی دارایی کۆن بووە کە هێشتا لەوحەکەشی ماوە ئێستاش خەڵکی شارەکە هەمووی پێی ئاشنایە و ناسراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی